نیگەرانی دەربڕینی ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ ڕودانی قاتوقڕی لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i395406-نیگەرانی_دەربڕینی_ئەنجومەنی_ئاسایش_لەمەڕ_ڕودانی_قاتوقڕی_لە_یەمەن
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەڕ دۆخی نالەباری ئابووری ومرۆیی لە یەمەن لەوان مەترسی ڕودانی قاتوقڕی نیگەرانی دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2021 09:04 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی ئەنجومەنی ئاسایش لەمەڕ ڕودانی قاتوقڕی لە یەمەن

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مەڕ دۆخی نالەباری ئابووری ومرۆیی لە یەمەن لەوان مەترسی ڕودانی قاتوقڕی نیگەرانی دەربڕی.

 

 

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە، ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ دۆخی نالەباری  ئابووری ومرۆیی لەیەمەن لەوان مەترسی ڕودانی قاتوقڕی نیگەرانی دەربڕی.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حکومەتی لەکار کشاوە وهەڵاتووی یەمەن خوازیاری هاسان کاری هاتنی ئەو گەمیانە کە  سوتەمەنی دێنن بۆ بەندەری حودەیدە بە شێوەی ڕیک وپێک وبەبی وەدوا کەوتن .

ئەنجومەنی ئاسایش لە لایەنەکانی تێکەڵچوو لە یەمەن داوای کرد هاوکاری باش وبنیاتنەریان لەگەڵ مارتین گریفیتس نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن هەبێت وبەبێ هیچ شەرت و مەرجێک وتووێژ بکەن .