نیسان 23, 2021 10:58 Asia/Tehran
  • دەڵێندرانی «ئامونیاک» لە شاری حەیفا لە فەلەستینی داگیرکراو

سەرچاوە زایونییەکان شەوی ھەینی باسی دەڵێندرانی ئامونیاکیان کرد لە کارگەیەکی ئەم ڕژێمە لە شاری حەیفا ھەڵکەوتوو لە فەلەستینی داگیرکراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی حەوتی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایونی باسی دەڵێندرانی ئامونیاکی کرد لە کارگەیەکی ئەم ڕژێمە لە شاری حەیفا و وتی: تاقمەکانی فرساگوژاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون. ھێشتا لە بارەی ئەم ڕووداوەوە وردیاتێکی زیاتر نەدرکێندراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوە ھەوادەرییەکان شەوی پێنج شەممە وایان بڵاو کردەوە کە ڕدەنگی قیژۆکەکانی مەترسی لە گردوپەڕی ڕێئاکتۆرە ناڤۆکییەکەی «دیمۆنا» لە بیاوانی «نەقەب» لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەرز بووەتەوە.

بەرلەمەش ھەر باسی بیسترانی زرمەی تەقینەوە لە گردوپەڕی ئەم دامەزراوە ناڤۆکییە کرا بوو.

دوابەدوای ئەوەش «ئاویخای ئێدێرعی» وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایونی وێرای دان پیادانان بە ھاوێژرانی موشەک لە خاکی سووریاوە، بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایە ھێزەکانی سوپای بەرگریی ئیسرائیل توانیویانە ھاوێژرانی موشەکی زەوی بۆ ئاسمان لە سووریا بەرەو ئیسرائیل پێ و شوێن بگرن و ئەو موشەکە لە ناوچەی «ئەلنەقب» داکەوتووە.

سەرپەیڤ