نیسان 23, 2021 22:34 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەیەکی زایونی: ھەنگاوەکانی دژی ئێرانیی نتانیاھۆ کایەکردن بە ئاگرە

ڕۆژنامەیەکی زایونیستی نووسیویەتی: ھەنگاوەکانی دژی ئێرانیی نتانیاھۆ کایەکردن بە ئاگرە کە لەوانەیە سوێنھاتی قورسی بۆ ئیسرائیل بەدواوە بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، ڕۆژنامەی زایونیستیی ھائارێتز لە وتارێکدا نووسیویەتی : دوابەدوای ئەو ھێرشەی کرایە سەر کەشتییەکەی ئێران لە دەریای سوور و ھەوڵی تێکدەرانە لە دامەزراوەی پیتاندنی ئێرانیۆم لە نەتەنز، ئیسرائیل دەبێ بەم ئەنجامە گەییشت بێت کە خۆی لە قەرەی بەنزیت کردنەسەر ئاگر نەدات.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی کردە ھەڕەشەکەی ئێران لەمەڕ ئەمەی تۆڵەی ئەو دوو ھەنگاوە نابەجێیە دەکاتەوەو و ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل دەبێ بە سەرنجدانی ئەزمونەکانی ڕابردوو ئەم ھەڕەشەی بە ھەند بگرێت، چونکو ئەو ئاڵۆزییەی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بەدی ھاتووە ھەرکات بۆی ھەیە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێ و ئیسرائیل توشی زۆنگاوی توندوتیژی بکات. 

سەرپەیڤ