نیسان 30, 2021 11:59 Asia/Tehran
  • خزمەت کردن لە یەکەی گومەزی ئاسنین، ھۆکاری توشبوونی لەشکریانی زایونی بە شێرپەنجەیە

ڕۆژنامەیەکی عیبری زمان وای بڵاو کردووەتەوە کە، ئەو لەشکریانەی ڕژێمی زایونی کە لە یەکەی گومەزی ئاسنین خزمەت دەکەن لە بەر ئەو تیشکانەی ڕاداری سیستێمەکە دەیھاوێت توشی شێرپەنجە دەبن.

بنکەی ھەواڵدەریی «عەرەب ٤٨» ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی عیبری زمانی «یەیعوت ئاحارانۆت» نووسی: لێکۆڵینەوەیەکی تازە ئەوەی دەرخستووە کە، ڕادەی سکاڵا دەربڕینی ئەو لەشکری و سەربازانەی کە لە یەکەی گومەزی ئاسنین خزمەتیان کردووە، بە ڕادەیەکی بەرچاو ھەڵکشاوە، کەچی سوپای ڕژێمی زایونی ئەم لێکۆڵینەوەیە ڕەت دەکاتەوەو دەڵێت: ڕادەی توشبوونی ئەو کەسانەی کە لە یەکەی گومەزی ئاسنین خزمەت دەکەن وەکو یەکەکانی دیکە ئاساییە.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە کارایی سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی سەرباری ئەو ھەموو خەرجەی کە بەرھەمھێنانی دایتاشیوە، لەم دواییەدا لە فەلەستینی داگیرکراو ھەرای ناوەتەوە. دوای ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە لەمەڕ داکەوتنی موشەک لە گردوپەڕی دامەزراوەی ناڤۆکیی «دیمۆنا»ی ڕژێ می زایونی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو، سوپای ڕژێمی زایونی بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە سیستێمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم ڕژێمە لەمەڕ شوێنگرتنی ئەو موشەکەی کە لە خاکی سووریاوە ھاوێژراوە، سەکەوتوو نەبووە.

 

سەرپەیڤ