May 12, 2021 09:50 Asia/Tehran
  • ھۆکاری پێکدادانەکەی «سەیفۆلقودس» و شوێنھاتەکانی

بە کۆتایی ھاتنی مۆڵەتە دیاری کراوەکەی تاقمە خۆڕاگرەکان، شەڕی نێوان ڕژێمی ئیسرائیل و خۆڕاگریی فەلەستین بڵێسەی سەند.

ئەمە سێھەمین شەڕی نێوان خۆڕاگریی فەلەستین و ڕژێمی ئیسرائیلە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ەوە ھەتا ئێستا. ڕژێمی ئیسرائیل ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ھێرشی کردە سەر کەرتی غەززەو دوای چوار ڕۆژ بە ناچاری پێملی ئاگربڕ بوو.

دووھەمین شەڕیش لە مانگی مای ٢٠١٩ ڕووی دا و جارێکی تر سوپای ئیسرائیل ھێرشسی کردە سەر کەرتی غەززە کە دوای دوو ڕۆژ ناچار بوو ئاگربڕ قەبوڵ کات.

لە ئێستاش دا لە مانگی مای ٢٠٢١ شەڕی سێھەم ھەڵایساوە.

ئەگەرچی ئەوەی بەستێنی شەڕی خۆش کرد کردارەکانی ڕژێمی زایونی لەمەڕ کۆچ پێکردن زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە ماڵ و گەڕەکی خۆیان بووە، بەڵام ھاوسەنگییەکە بەلای خۆڕاگری دا شکاوەتەوەو دوای ئەوەی کە ئیسرائیل وشداری دانەکانی لە بارەی دانیشاتووانی فەلەستینییەوە بە ھەند نەگرت، ھەڵمەتی موشەکی بۆ سەر سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەستی پێ کرا.

ئەمەش وا دەر دەخات کە تاقمە خۆڕاگرەکان نەک ھەر ھیچ ترسێکیان لە ئیسرائیل و تواناییە سەربازییەکەی نییە بەڵکو ئاگایان لە زەبرھەڵگرتنی ئیسرائیلیشە لە ڕووی سەربازیەوەو بەوپەڕی بڕوابەخۆبوونەوەی خواست و ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان پێ و شوێن دەگرن.

 

سەرپەیڤ