May 20, 2021 10:36 Asia/Tehran
  • باڵادەستیی خۆڕاگری فەلەستین لە شەڕی دژی ئیسراییل

لە گەڵ دەسپێکی دوھەمین حەوتە لە دەستدرێژیی دڕندانەی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و کاردانەوەی سەخت و بێوێنەی گروپە فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە ، کاربەدەستانی ئەم رژێمە و بەڵکوو لاگرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بە سەختیی تووشی حەپەساوی و سەرلێشاوی و شۆک کردووە .

پەلامارە شێتانە و ھەڵبەت دڕندەکانی رژێمی زایۆنی لە رۆژانی رابردوودا ، بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان و ماڵ و بینای شارومەندانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە ، وێڕای ئەوەی کە خوو وخدەی نامرۆیی و دڕندەی ئەم رژێمە بۆ چەندەمین جار پێشانی خەڵکی جیھاندا ، نیشانەی باڵادەستیی بێوێنەی خۆڕاگریی فەلەستین و شکستی ھێنانی سەرشوڕانەی ئیسراییلە لەم رووبەڕووبوونەوە نایەکسانە . 

بە پێی ھەواڵەکان کوژراو برینداران لە نێو دانیشتوانی زایۆنیست زۆر زیاتر لەوەیە کە میدیاکان و بەرپرسانی فەرمیی ئیسراییل رایدەگەیەنن ، بە جۆرێک کە ژماری کوژراوان و برینداران گەیشتوەتە سەدان کەس . 

جیا لەوە دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان لە ترس و تۆقانێکی بێوێنەدان و زۆرێک لە فڕۆکەخانە و ناوەندە ئابووریەکان و دمەزراوە کۆمەڵاتیەکان پەکیان کەوتووە . 

کەوابوو سەرباری سانسۆری زۆر توندی میدیاکان لە ئیسراییل ، کاردانەوەی بە ھەڵەداوان و شێتانە نیشانەی زەبری قورس و کاریگەرە لە رژێمی زایۆنی دراوە .

نیشانەیەکی دیکە نیشانەی باڵادەستیی بێوێنەی خوڕاگری لە بەرامبەر ئیسراییلە لەم شەڕە ناجوامێرانەدا ، کاردانەوەی لاگرانی  رژێمی زایۆنی لە ئاستی جیھانیە کە لە راگەیاندنی یەکیەتیەوە بگرە تا ھەڵکردنی ئاڵای ئیسراییل لە سەر دامودەزگا حکومەتیەکان و پێوەندیی پەیتا پەیتای کاربەدەستانی باڵای ئەوان لە گەڵ کاربەدەستانی زایۆنی تا ھەنگاوی بە ھەڵەدەوانی ئەمریکا بۆ پێشکەش کردنی موشەکی خاڵپێک بە ئیسراییل تێکڕا باس لە راستیەکی تاڵ دەکەن بۆ ئیسراییل .

سەرپەیڤ