دەرەنجامەکانی شەڕی 11 رۆژەی غەززە
دوای 11 رۆژ شەڕ ، سەرەنجام ئاگربەسی نێوان ئیسراییل و گروپەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی دامەزرا .
شەڕی ئیسراییل و گروپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە رۆژی 10 ی ئایار دا دەستپێبوو و دوێنێ 21 ی ئایاریش لایەنەکان بە نێوبژیکاریی ھەندێ دەورگێڕی نێودوەڵەتیی لە گەڵ دامەزرانی ئاگربەس رازی بوون . بەڵام گرنگترین دەرەنجامەکانی ئەم شەڕە چی بوون ؟
یەکەم دەرەنجامی شەڕەکە ، دەرکەوتن و سەلمێندرانی توانایی پیێشگرانەی خۆڕاگریی فەلەستینی بوو . ئەم شەڕە نیشانی دا ئەوان لە بەرد تێپەڕیون و بە توانایی موشەکیی خۆیان ، دەتوانن زەبر لە ئەرتەش و ژێرخانەکانی ئیسراییل بوەشێنن .
دوھەمین دەرەنجامی شەڕەکە ، ئاشکرابوونی خاڵە لاوازەکانی سیستمی بەرگریی ئیسراییل بوو . ئیسڕاییل کە بە ھەراوھوریای زۆر باسی کارایی سیستمی گومەزی ئاسنینی دەکرد ، خۆی بینی کە زیاتر لە سەتی 85 ی موشەک و رۆکێتەکانی موقاوەمەی فەلەستینی ئامانجیان پێکاوە .
سێھەمین دەرەنجامی ئەم شەڕە ، سەرھەڵدانی کێشەی رۆحی و دەروونی بۆ لەشکەریان و شارومەندانی ناوچە داگیرکاوەکان بوو .
چوارەمین دەرەنجامیش سستەک تر بوونی جێگە و پلەی نەتانیاھو لە داڕشتی دەسەڵاتی ئیسراییل بوو .
بە ھەرحاڵ قەبوڵکردنی ئاگربەسی بێ شەرت و مەرج لە لایەن ئیسراییلیەکانەوە بە مانای شکستی ھێنانی ئەم رژێمە لە ھەمبەر گروپەکانی خۆڕاگریی بوو .