May 26, 2021 07:46 Asia/Tehran
  • ڕێزنانی موفتیی لوبنان لە ڕۆڵی شەھید «سولەیمانی» لە تەیار کردنی خۆڕاگری بە موشەک

موفتیی جەعفەریی لوبنان وتی: ئەمڕۆ لە سای ئەو جبەخانە گەورەو موشەکە خاڵپێکانەی کە شەھید «قاسم سولەیمانی» کردوویەتی بە شوورەیەکی ھەتاھەتایی بۆ سەرکەوتنی لوبنان، ئەم وڵاتە لە لوتکەی سەرکەوتن دایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «ئێن ئێن ئەی»، شێخ «ئەحمەد قەبلان» ساڵگەڕی کشانەوەی ھێزەکانی زایونی لە باشووری لوبنانی پیرۆز کردو وتیشی: ٢٥ی مانگی مای ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی یەکەم جارێک بوو کە سوپای ڕژێمی زایونی کە بە ھۆی کارگەی چەک چێکردنی ئەمریکی ببوو بە ھێزێکی لەشکان نەھاتو، بە ھۆی خۆڕاگرییەوە شکستی ھێنا.

«قەبلان» بە دەربڕینی ئەمەی کە خۆڕاگری لە ئێستادا بووەتە ھێزێکی گەورەی ناوچەیی، لە فەرماندەرانی باڵا، شەھیدان، گیانبازان، بنەماڵەکانی شەھیدان و سوپاو نەتەوە وەک ھاوبەشی خۆڕاگری لە سەرکەوتنەکان و ھەروەھا کۆماری ئیسلامیی ئێران و شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» وەک پشتگری خۆڕاگری ڕێزی گرت و وتیشی:  شەھید سولەیمانی بە تەیار کردنی خۆڕاگری بە موشەکی خاڵپێک ڕێگایەکی دڵنیای بۆ ڕزگار کردنی قودس و فەلەستین ئاشکرا کردو لوبنان لە ئێستادا لەو پەڕی سەرکەوتن و دەستەڵاتی خۆی دایە.

سەرپەیڤ