May 31, 2021 08:42 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکردنی ژمارێکی زۆر لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان

ماڵپەڕێکی عەرەب زمان ڕایگەیاند سەربازانی عەرەبستانی سەعوودی لەم دواییانەدا 12 چالاکی مافی مرۆڤیان لە عەرەبستان قۆڵبەست کرد.

 

بە پێی هەواڵی  ئاژانسی دەنگوباسی مێهر بە گێرانەوە لە ئەلخەلیج ئەلجەدید، حاکمانی عەرەبستانی سەعوودی درێژە بە سەرکوتکردنی ئازادی بیروڕا لەم وڵاتە ئەدەن و شەپۆلێکی نوێی قۆڵبەست کردنی چالاکانی مافی مرۆڤ لە عەرەبستانیان دەست پێکردووە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان بەرپرسانی عەرەبستانی سەعوودی لە شەپۆلی نوێی سەرکوتکاریەکان، 12 چالاکی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە قۆڵبەست کراون کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ عەبدوڵا جیلان بکەین.

چاودێران دەڵێن دەنگۆی پاشایەتی بن سەلمان لە عەرەبستان بڵاو بۆتەوە و وەلیعەهدی سەعوودی هەوڵ ئەدات پێش گەیشتن بە دەسەڵات، بەستێنێک بۆ حوکمڕانی خۆی دابین بکات.

پێشتر، ماڵپەڕی عەرەبی 21، نووسیبووی: بەڵێنەکانی محەمەد بن سەلمان سەبارەت بە دابین کردنی ئازادی بۆ لاوان و هەروەها ئازادی بیروڕا نەک هەر جێبەجێ نەکراوە بەڵکوو پێچەوانەکەشی ڕوویداوە بەشێوەیەک کە ژماری قۆڵبەست کراوان لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئەودا زۆرتر بووە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە لە کاتی دەسەڵاتداری بن سەلمان لە عەرەبستان، دۆخی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە زۆر خراپ بووە و ئەمەش هەندێ پرسیار سەبارەت بە هۆکاری زۆربونی  زەبر و زەنگ  و فشارەکان لە سەردەمی بن سەلمان دێنێتە ئاراوە.

عەبدولعەزیز ئەلمویەد چالاکی مافی مرۆڤی سەعوودی ڕایگەیاندووە  ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ڕوودوەکانی عەرەبستان نیشاندەری سەرکوتکاری بێ وێنە و مێژوویی خەڵک لە لایەن بەرپرسانی ئەو ولاتەیە.

سەرپەیڤ