حوزه‌یران 04, 2021 17:23 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی جیھادی ئیسلامی: گرینگترین دەستکەوتی پێکدادانی «شمشێری قودس» ڕووخانی ناتانیاھۆ بوو

ئەندامێکی باڵای بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: لەو دەستھاتە ھەرە گرینگانەی پێکدادانی «شمشێری قودس» ڕووخانی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیبرانی ڕژێمی زایونی بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی فەلەستین ئەلیەوم، «ئەحمەدئەلمودەللـەل»  ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: ناتانیاھۆی تەواوی توانایی سەربازیی ڕژێمی زایونیی بەکار ھێناو کەچی لە ئەنجام دا سوپای ئەم ڕژێمە نەیتوانی بێتە نێو ھەرێمی غەززەوە.

«مودەللـەل» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەوەی وا دوای پێکدادانەکەی «شمشێری قودس» بە سەر ناتانیاھۆدا ھات ھەمان ڕووداوە کە توشی تەواوی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی ھاتووە و دەشبێت، وتیشی: ئاشکرایە کە گۆڕدرانی کابینە لە نێو ڕژێمی زایونی ھیچ کاریگەرییەکی لە سەر شێوەی ڕوانین و ھەڵوێستی خۆڕاگریی نابێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «ڕیمیتری دیایانی» ئەندامی باڵای بزوتنەوەی فەتحی فەلەستین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: گۆڕدرانی کابینە ڕەگەزپەرستەکانی ڕژێمی زایونی جیاوازییەکی ئەوتۆی بۆ فەلەستینییەکان نییەو دڕندەکارییەکانی ئەم ڕژێمە کۆتایی نایەت.

«ئیلیانی» وتیشی: «نەفتالی بنێت» سەرۆکی پارتی «یامینا» ڕێک وەکو ناتانیاھۆ نوێنەری تەواوی فەکتەرەکانی دژی ئاشتییەو لەوە ناچێ ئەم کابینەیەش توانای مانەوەی ھەبێت.

سەرپەیڤ