حەماس : فۆڕمی کابینەی رژێمی زایۆنی ، داگیرکەربوونی ئەو رژێمە ناگۆڕێ
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە ، کابینەکانی رژێمی زایۆنی بە هەر بیچمێک بن ، لە هەڵسوکەوتی حەماس لە گەڵ ئەوان دا وەک رژێمێکی داگیرکەر گۆڕانێک بەدی ناهێنێ .
فەوزی بەرهووم وتەبێژی حەماس گوتی ، دوپاتبوونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە رژێمی زایۆنی ، نیشاندەری قووڵایی قەیرانی سیاسیی ئەم رژێمەیە و هۆکاری ئەم قەیرانانە ، هێز و کارتێکەریی هەنگاوەکانی خۆڕاگریی فەلەستن ، سەقام و راوەستاویی گەلی ئێمەیە .
وتەبێژی حەماس گوتیشی ، حەماس لەسەر ئەم باوەڕەیە کە دەبێ لە بەرامبەر رژێمی زایۆنی هەروا خۆڕاگری بکەین و درێژە بدەین بە چەسپاندنی ئەم هاوکێشەیە کە خوێنی شارومەندانی فەلەستینی وپێرۆزیەکان هێڵی سوورن .
پەرلەمانی رژێمی زایۆنی شەوی رابروو دوای کقشە و بەرەی زۆر سەرەنجام بە 60 دەنگی ئا لە بەرامبەر 59 دەنگی نا ، دەنگی متمانەی دا بە کابینەی نوێی ئەم رژێمی بە سەرۆکایەتی نەفتالی بێنێت و یائیر لاپید .