حوزه‌یران 14, 2021 23:38 Asia/Tehran
  • نەتانیاھوو : کابینەی نوێ لە کار دەخەم

بنیامین نەتانیاھوو کابینەی نوێی رژێمی زایۆنی بە گزیکار و مەترسیدار ناوبرد و دیسان بانگەشەی ئەوەیکرد ، بەمزوانە لە کاری دەخات .

بە پێی راپورتی تایمزی ئیسراییل ، بنیامین نەتانیاھوو وەک سەرۆکی پارتی لیکود و رێبەری ئۆپۆزیسیۆن ئەمڕۆ دوشەممە دانیشتنێکی تایبەتی لە گەڵ حزبی شاس ، یەھدوت ھەتوراە و زایونیستی دینی بەڕێوەبرد و گوتی ، ئەوەی کە ھاوپەیمانیی بەرامبەری لە یەک جێ کۆکردووەتەوە  بێزاریە و لە خێراترین کات دا کابینەی گزیکار و مەترسیداری بێنێت و لاپید لە کار دەخەین . 

نەتانیاھوو وێڕای پیاھەڵگوتنی پارتەکەی خۆی بانگەشەی ئەوەیکرد ، ئێمە پێکەوەین تا حکومەتی چەپخواز بڕووخێنین . 

پەرلەمانی رژێمی زایونی شەوی رابردوو دەنگی متمانەی دا بە کابینەی نوێی ئەم رژێمە بە رێبەریی نەفتالی بێنێت و یائیر لاپید و بەمجۆرە سەرۆک وەزیریی 12 ساڵەی نەتانیاھوو کۆتایی ھات . 

سەرپەیڤ