وتەبێژی حەماس: بەنێت هێچ جیاوازیەکی لەگەڵ ئەوانی پێش خۆی نییە
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی نوێی کابینەی رژیمی زایۆنی بۆ شارۆچکەسازی لە لێواری رۆژاوا، گوتی: "نەفتالی بەنێت" یش وەک ئەوانی پێش خۆی خۆی لەهەوڵی دەسبەسەرداگرتنی زیاتری سەرزەوینی فەلەستینیانە.
"عبداللطیف القانوع" گوتی: بەنێت بەکردەوە سەلماندی کە هیچ جیاوازیەکی نییە لەگەڵ سەرۆکانی پێشووی ئەو رژیمە.
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند، پەرەسەندنی ئینتیفازەو موقاوەمەی جەماوەری لەسەرتاسەری لێواری رۆژاوا، باشترین ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی پاوانخوازییەکان و گەڵاڵەکانی شارۆچکەسازیی داگیرکەرانی زایۆنییە.
القانوع هەروەها لە توئیتێکدا نووسی:"ڕەزامەندیی کابینەی رژیمی داگیرکەر لەگەڵ گەڵاڵەی شارۆچکەسازیی داگری٣١ پرۆژەی شارۆچکەسازی لەلێواری رۆژاوا سەلمێنەری توندڕەوبوونی کابینەی نەفتالی بەنێت، درێژەی سیاسەتی پەرەپێدانی شارۆچکەسازی، هەڵـلوشینی سەرزەوینی فەلەستینیان و بنبڕکردنی خەڵکەکانیەتی".
وتەبێژی حەماس خوازیاری گەشەی ئینتیفازەو پەرەی موقاوەمەی جەماوەری لە سەرتاسەری لیواری رۆژاوا بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی دێوەزمەی داگیرکەریی وپرۆژەکانی شارۆچکەسازیی رژیمی زایۆنیستی.
چوارشەممەی ڕابردوو کابینەی رژیمی زایۆنیستی رەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ جێ بەجێ کرانی ٣١پرۆژەی شارۆچکەسازی لە سەرزەوینە فەلەستینیەکان لەلێواری رۆژاوا و ئەوە، یەکەم پەسەندکراوەی کابینەی نەفتالی بەنێت لەبواری شارۆچکەسازی دایە.