سەید حەسەن نەسروڵڵا: پاراستنی دەستکەوتەکانی شەڕی 33 رۆژە زۆر گرینگە،هەر دەستدرێژییەک وڵام دەدرێتەوە
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد دەبێ دەستکەوتەکانی شەڕی تەموز کە زۆریش گرینگە بپارێزین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی شانزدەیەمین ساڵڕۆژی شەری تەموز لە ساڵی ۲۰۰۶ وتارێکی خوێندەوە .
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی قسەکانیدا وتی : مادام که کە موسڵمانان لەسەر بڕیاری خۆیان بۆ جیهاد پابەند بن بەڵێنی خودا و پێغەمبەرەکەی هەمیشە بەڵێنی سەرکەوتنە.
ناوبراو گوتیشی : لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شەڕی 33 ڕۆژە گرینگترین بەرپرسیارێتیەک کە لە ئەستۆی هەموومانە بەرپرسیارێتی پاراستنی دەستکەوتەکانی ئەو شەڕەیە. ئەو دەستکەوتانە بە ئارەزوو و لەسەر مێزی دانوستان بەدی نەهاتووە بەڵکوو بە گیانفیدایی بەدەست هاتووە. ئەو دەستکەوتانە لە ساڵانی ڕابردودا پارێزراوە و بە ڕووبەڕوو بوونەوەی قارەمانانەی فەلەستینییەکان لە شەڕی شمشێری قودس چووە قۆناغێکی نوێوە.
سەید حەسەن نەسروڵا گوتی : لوبنان و ژێرخانەکانی لە ماوەی چەندین دەیەدا گۆڕەپانی سووڕانەوە و سەرەڕۆیی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بوون و هیچ شتێک بەری پێیان نەدەگرت. لە ماوەی ۱۶ ساڵدا تەنانەت یەک هێرشی ئاسمانیی جگە لە یەکجار کە ئەویش روود اوێک بوو لە نێوان سنوورەکانی لوبنان و سوریە، نەکراوەتە سەر لوبنان.ئەوەی دوژمنی ئیسرائیلی بەرپەرچداوەتەوە کە هێرش نەکەنە سەر لوبنان ترس لە بەرەوڕوو بونەوەی موقاوەمە بووە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا دواجار گوتی :نیگەرانیی سەرەکی دوژمنی ئیسرائیلی پێش و پاش ساڵی ۲۰۰۶ پرسی گەشەی چەکی موقاوەمە لە لوبنانە. هەندێ لایەنیش یارمەتی دوژمن دەدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کە چەک کردنی موقاوەمەیە.