ئاب 22, 2021 16:45 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی لوتکەیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە بارەی ئەفغانستانەوە

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەم ڕێکخراوەیەی کرد بە داخوازیی عەرەبستان بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ لە ئاستی نوێنەرانی ھەمیشەیی ٥٧ وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ھاوکاریی ئیسلامی و لە نووسینگەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە بەرپا دەکرێت.

عەرەبستان پێشتر ڕایگەیاند بوو کە، ڕیاز ڕووداوەکانی ئێستای ئەفغانستان دوای دەست گرتنی تالیبان بەسەر پێتەختی ئەم وڵاتە پێ و شوێن دەگرێ و بە ھیواشە ھەرچی خێراتر ڕەوشتی ئەوێ سەقام بگرێت.

دوابەدوای داگیرکرانی کابۆل لە لایەن ڕیازەوە یەکشەممەی حەوتەی ڕابردوو ڕاگەیەندرا کە ئەندامانی شاندە دیپلۆماسییەکەی عەرەبستان گەڕاونەتەوە بۆ وڵات.

عەرەبستانی سەعودی لە ئێستادا سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی کەنداوی فارسی بە ئەستۆیە.

سەرپەیڤ