فەرمانی میری قەتەر بۆ بەرپاکردنی یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە
ئاب 26, 2021 14:29 Asia/Tehran
«شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری قەتەر بە دەرکردنی بڕیارێک، فەرمانی بەرپاکرانی یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی لەم وڵاتەدا دەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، میری قەتەر لە فەرمانەکەی دا ڕایگەیاندووە: یەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە لە بەرواری دووھەمی ئۆکتۆبەردا بەڕێوە دەچێت.
«خالید بن خەلیفە عەبدولعەزیز ئالی سانی» سەرۆک وەزیرانی وڵاتی قەتەریش شارومەندانی ئەم وڵاتەی بۆ بەشداریی بەربڵاو لە یەکەم ھەڵبژاردنی مێژوویی ئەم وڵاتە بە مەبەستی پێکھێنانی پەرلەمان بانگێشتن کردووە.
«خالید بن خەلیفە» وتوویەتی: ئەم ھەڵبژاردنە لە سای یەکگرتنی نیشتیمانی بەرپا دەکرێت. بنەما لەم ھەڵبژاردنەدا ئەمەیە کە قەتەرییەکان ھەموو لە ئەرک و ماف دا بەکسانن و وەدی ھاتنی ئەم بنەمایەش بەندە بە ڕەچاوکردنی بڕیارەکانی یاسای بنەڕەتییەوە.