گەییشتنی دووھەمین کەشتیی ھەڵگری سووتەمەنیی ئێران بە بەندەری «بانیاس»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i400993-گەییشتنی_دووھەمین_کەشتیی_ھەڵگری_سووتەمەنیی_ئێران_بە_بەندەری_بانیاس_ی_سووریا
حیزبوڵڵای لوبنان باسی گەییشتنی دووھەمین کەشتیی سووتەمەنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەندەری «بانیاس»ی سووریای کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2021 09:39 Asia/Tehran
  • گەییشتنی دووھەمین کەشتیی ھەڵگری سووتەمەنیی ئێران بە بەندەری «بانیاس»ی سووریا

حیزبوڵڵای لوبنان باسی گەییشتنی دووھەمین کەشتیی سووتەمەنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەندەری «بانیاس»ی سووریای کردووە.

پەیوەندیی گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: دووھەمین کەشتیی ھەڵگری گازۆئیلی کۆماری ئیسلامیی ئێران کاتژمێر ١٠ی شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٣ لە سەر ٢٤ی سپتامبەری ٢٠٢١ گەییشتە بەندەری «بانیاس» لە سووریا.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، یەکەم کەشتیی ھەڵگری سووتەمەنیی ئێران حەوتەی ڕاردوو گەییشتە بەندەری «بانیاس»ی سووریا.

بایکۆتەکانی ئەمریکا بووەتە ھۆی نالەباریی زیاتری ڕەوشتی ئابووریی لوبنان کە نەبوونی سووتەمەنی لەو گرفتانە دێتە ئەژمارو لە ئەنجام دا حیزبوڵڵا بۆ یارمەتی دانی خەڵک و کەم کردنەوەی ئەو گوشارانەی کە بەرۆکی گرتوون، دەستی کردووە بە ھاوردە کردنی سووتەمەنی لە ئێران.