کاردانەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە بارەی کۆبوونەوەکەی ھەولێر
حیزبوڵڵای لوبنان بەرامبەر بە کۆبوونەوە زایونیستییەکەی ھەولێر کاردانەوەی پیشان داو بە ھەوڵدانێکی شکست ھاتوو لە ئاراستەی برەو پێدانی دیالڵۆگی وتوێژ لەگەڵ دوژمن لێکی دایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەلمینار»، حیزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ستایشی ھەڵوێستی سیاسی، جەماوەری و دینیی عێراقییەکانی کرد لە مەڕ دژایەتی کردن لەگەڵ کۆبوونەوەی زایونیستییەکەی شاری ھەولێرو ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ دوژمنی زایونی و سوپاسبێژی ئەو ھەنگاوە دادەڤانییەش بوو کە لە عێراق دا دژی بەڕێوەبەرانی دانیشتنەکە ھەڵگیراوە.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەو ھەنگاوەی دەوڵەتی عێراق دەربڕی ڕوانگەو وریایی بەرچاوی گەلی عێراق و چین و باڵە سیاسییەکان و ھەڵوێستی دژی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونییە.
ڕۆژی ھەینی کۆنفرانسێک لە شاری ھەولێردا بۆ داکۆکی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بەرپا کرا کە ناڕەزامەندیی خەڵک و کاردانەوەی توندی کەسایەتییە سیاسی و ئایینزاییەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتەوە.