تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 17:51 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێکدادانی چەکدارانە لە بەیرووت، پتر لە ٦٠ کەس بریندار بوون

سەرچاوەکانی لوبنان باسی پێکدادانی نێوان ھێزەکانی ئاسایشت و چەکدارانی نەناسراویان کردووە لە بەیرووت و پەرەسەندنی ژمارەی برینداران بۆ پتر لە ٦٠ کەس.

سەرچاوە لوبنانییەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە وایان بڵاو کردەوە، لە ناوچەی «ئەلتیونە»ی بەیرووت دا تەقەو پێکدادان ھەروا لە نێوان ھەردووک لادا بەردەوامە و دەنگی ھاوێژرانی موشەک دەگاتە گوێ.

کەناڵی مەیادینیش بە گێڕانەوە لە سەرچاوە پزیشکیەکان ڕایگەیاندووە: ژمارەی قوربانیان ھەتا ئێستا گەییشتووەتە ٦ کەس و زیاتر لە ٦٠ کەسیش بریندار بوونە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خاچی سووری لوبنان ژمارەی قوربانیانی پێنج کەس و بریندارەکانیشی ٢٥ کەس ڕاگەیاندووە.

«بەسام وەولەوی» وەزیری نێوخۆی لوبنان ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: پێکدادانەکان بە تەقەکردنی چەند دوورەنگێوێک بەرەو شارومەندانی لوبنانی دەستی پێ کراوە.«مەولەوی» لە سەر پێویستیی لە بەرگردتنی تەگبیری پێویست بۆ پاراستنی ئاشتیی مەدەنی و قۆڵبەست کردنی چەکداران پێی داگرتووە.

پێکدادانەکان لە بەیرووت دوای ئەوە سەری ھەڵدا کە سەرچاوەکانی لوبنان، بەیانیی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، لایەنگرانی حیزبوڵڵا و بزوتنەوەی «ئەمەل» بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ھەڵس و کەوتی خراپی «تاریق بەیتار» لێپێچەری دۆسیەی تەقینەوەکەی بەیرووت ھاتوونەتە سەر شەقام. چەند چرکەیەک دوای بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە میدیاکان باسی تەقەکردن بەرەو خەڵک و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەرانیان کرد.

سەرپەیڤ