رژێمی زایۆنی : لە کاتی شەڕلە گەڵ حزبوڵڵا دەبێ چاوەڕوانی دوو هەزار مووشەک لە رۆژدابین
بەرپرسێکی باڵای سوپای ئیسرائیل لە هاویشتنی مووشەکەکانی بەرخۆدانی لوبنان بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لەئەگەری ڕوودانی هەر جۆرە شەرێک لەگەڵ حزبوڵڵا نیگەرانی دەربڕی.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژنراڵ ئوری گوردین فخەرماندەری بەرەی نێوخۆی ئیسراییل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەڕەنسا وتی کە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵا دوو هەزار مووشەک بەرەو ئیسرائیل دەهاویژرێت.
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی ئاسایشیی زایۆنی لە گفتوگۆیەکی دیکەدا لەگەڵ فرانس پرێس بانگەشەی ئەوەی کرد: سوپای ئیسرائیل خوازیاری سەقامگیری لوبنانە بەڵام حزبوڵڵا سەرچاوەی ناسەقامگیرییە و سەرچاوەکانی وڵات لە بەرژەوەندیی ئێران بەکار دەهێنن.
رژێمی زایۆنی دوای شەڕی ئەم دواییانەی دژی کەرتی غەززە کەبە شەڕی شمشێری قودس وشەڕی 12 رۆژە ناسرا ، لە بەرامبەر خوڕاگری و پەلامارەکانی موقاوەمە ناچاربوو پەلامارەکانی لەدژی ئەو کەرتە رابگرێت و دوای ئەوە بوو کە لە رێگەی نێوبژیکاریی میسر ، دانوستانی نێوان دوو لایەن دەسپێبوو .