تشرینی دووه‌م 04, 2021 15:09 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: بەربەرەکانێی ڕاستەوخۆی سپای پاسداران و پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا دەربڕی لە سەر ھەست بوونی ئێرانە

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، ھەڵمەتی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دژی جەردەیی دەریایی ئەمریکای لە دەریای عوممان دا بە لێبڕاوانەو بەرپرسانە وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر،«موحەممەد عەلی حوسی» ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن،ڕۆژی پێنج شەممە لەتوییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەبەربەرەکانێی نزیک و ڕاستەوخۆی سپای پاسداران و پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا، ئەم ڕووداوەی بە دەربڕی توانایی بەرپەرچدانەوە، لە سەر ھەست بوون و ھەنگاوی خێرای ئێران زانی.

ڕۆڵە چاونەترسەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە ھەنگاوی دەستبەجێ و ھێزمەندانەیان لە ئاوەکانی دەریای عومان ئۆپراسیۆنی پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکایان بۆ بەتاڵان بردنی نەوت لە نەوتبەرێک  پوچەڵ کردەوە.

پاپۆڕە جەنگییەکەی ئەمریکا لەو ھەنگاوەی دا دەستی گرت بە سەر نەوتبەرێک دا کە ھەڵگری نەوتی ناردەی ئێران بوو لە ئاوەکانی دەریای عومانداو بە گواستنەوەی بارە نەوتەکەی بۆ نێو نەوتبەرێکی دیکە بەرەو ئامانجێکی نادیار وەڕێ کەوت.

ھاوکات ڕۆڵە بەجەربەزەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسداران بە ئەنجام دانی ھەڵمەتێکی دابەزینە سەر گرودمانی پاپۆڕەکە لە ڕێگای ئاسمانەوە دەستیان گرت بە سەر نەوتبەرەکەداو بەرەو ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران گەڕاندیانەوە.

سەرپەیڤ