ئەرتەشی یەمەن بەسەر بنکەیەکی سەربازیی لە مەئریب زاڵ بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402280-ئەرتەشی_یەمەن_بەسەر_بنکەیەکی_سەربازیی_لە_مەئریب_زاڵ_بوو
هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان دا لە باشووری پارێزگای مەئریب توانیان زاڵ بن بەسەر بنکەی سەربازیی " ئوممو ڕیش ".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2021 16:22 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی یەمەن بەسەر بنکەیەکی سەربازیی لە مەئریب زاڵ بوو

هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان دا لە باشووری پارێزگای مەئریب توانیان زاڵ بن بەسەر بنکەی سەربازیی " ئوممو ڕیش ".

 

ئەرتەش و گوردانە  جەماوەریەکانی یەمەن ڕۆژی شەمە توانیان زاڵ بن بەسەر بنکەی سەربازیی  ئوممو ڕیش لە باشووری  پارێزگای مەئریب . ئەو بنکە سەربازیە دوایین  بنکەی  هێزەکانی سەر بە سەعوودی لە باشووری مەئریب بوو .

ڕاپۆڕتە مەیدانیەکان باس دەکەن لەوەی کە هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە نزیک بوونەتەوە بە زاڵ بوون  بەسەر بەرزاییەکانی ستراتژیکی " مەلعا " و  ئێستاکە تێکهەڵچوونێکی توند لەو بەرەیە دا  لە حاڵی رووداندایە .

لە مانگەکانی ئەم دواییەدا  هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن خولێکی نوێیان  لە ئوپراسیونی ڕزگار کردنی پارێزگا و شاری مەئەریب وەک ناوەندی دەوڵەتی دەس لە کار کشاوە  دەس پێکردووە و  ئێستاکە زۆربەی ناوچەکانی  ئەو پارێزگایە لە ژێر کونتڕۆڵی هێزە یەمەنیەکاندایە .