تشرینی دووه‌م 23, 2021 19:06 Asia/Tehran
  • میری کوێت سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابیتەی تازەی دیاری کرد

میری کوێت لە بڕیارێکدا «شێخ سەباح خالید»ی لۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی ئەم وڵاتە ڕاسپارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی نەشرە، «نەواف ئەحمەد جابر سەباح» میری کوێت ئەمڕۆ سێ شەممە لە بڕیارێکدا سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابیتەی تازەی دیاری کردو «شێخ سەباح خالید»ی ڕاسپارد ھەتا دەوڵەتی تازە پێک بێنێ.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە بڕیارەکەی میری کوێت دا ڕوو لە «شێخ سەباح خالید» ھاتووە: بە پێی یاسای بنەڕەتی ئێوە وەک سەرۆک وەزیران ئەرکەمەند دەکەم بە پێکھێنانی کابینەی تازە. ئێوە وەک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو ئەم فەرمانە دەرکراوە بە پەرلەمان ڕابگەیەنن.

لەم دواییەدا میری کوێت لە فەرمانێکدا ڕەزامەند ببوو بە کشانەوەی یاسایی «سەباح خالید» و ئەمڕۆش ھەمیسان ڕاسپێڕراوەتەوە بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی تازە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای کشانەوەی دەوڵەتی کوێت، بڕیار وابوو ھەر وەزیرێک بە شێوەی کاتی لە سەر چالاکییەکانی بەردەوان بێت ھەتا کاتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازە.

سەرپەیڤ