تشرینی دووه‌م 25, 2021 08:21 Asia/Tehran
  • بەحرەین بڕیاری دانی  ٢٠٠ ملوێن یۆرۆ زیانبایی بە بانکی میللی و بانکی سادراتی ئێرانی بۆ دەرچوو

سەرۆکی ناوەندی کاروباری مافەوانیی نێونەتەوەیی جێگرایەتیی مافەوانیی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران وتی: دیوانی دادوەریی نێونەتەوەیی بڕیاری دانی ٢٠٠ ملوێن یۆرۆ زیانبایی بە بانکەکانی میللی و سادراتی ئێرانی بۆ بەحرەین دەرکرد.

«تەوەکول حەبیب زادە» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، وتیشی: بە پێی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی «دورنس»و «غەرەوی» پارێزەری بانکەکانی میللی و سادراتی ئێران، لە داوەری کردنێکی نێونەتەوەیی دا بڕیاری سزادرانی دەوڵەتی بەحرەین لە بەر دەست گرتنی سیاسی و نایاسایی بە سەر پشکەکانی یانکی میللی و بانکی سادراتی ئێران دەر کرا.

سەرۆکی ناوەندی کاروباری مافەوانیی نێونەتەوەیی جێگرایەتیی مافەوانیی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران وتیشی: لە داوەرییەکی نێونەتەوەیی دا لەژێر چاودێریی دیوانی ھەمیشەیی لاھە، بانکی سادراتی ئێران و بانکی میللیی ئێران لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی دوو لایەنەی ھاندان و داکۆکی لە سەرمایەنانەوەی نێوان دەوڵەتی ئێران و دەوڵەتی بەحرەین، سکاڵایەکیان دژی دەوڵەتی بەحرەین بەرز کردەوە کە لە پاش ڕاگەییشتنی چڕوپڕ بووە ھۆی تاونبار کرانی دەوڵەتی بەحرەین.

یە قسەی «تەوەکول حەبیب زادە» لەم پەیوەندییەدا دیوانی دادوەری وێڕای ڕەت کردنەوەی بەرەڤانی نامەکەی بەحرەین، ئەو وڵاتەی بە پێشێلکەری پەیمانە دوو قۆڵییەکە زانی و بڕیاری بژاردنی ٢٠٠ ملوێن یۆرۆ زیانبایی و ھەروەھا دانی تێچووی دادگەکەی بۆ دەرکرد.

سەرپەیڤ