شوبات 16, 2022 22:24 Asia/Tehran
  • کۆمەڵی ویفاقی بەحرەین: سەفەری بینێت بۆ مەنامە خەیانەتی ئالی خەلیفە لە خەڵکی بەحرەینە

کۆمەڵی ویفاقی ئیسلامیی بەحرەین سەفەری سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ مەنانەی بە خەیانەتی ئالی خەلیفە لەخەڵکی ئەم وڵاتە زانی وخەختی کرد: ئەم سەفەرە بنپێکردنی بایەخەکان وکردەوەیەک دێتە ئەژمار لە مەڕ وروژاندنی نەتەوە عەرەب و موسوڵمانەکان .

نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە بە بانگهێشتی فەرمی حەمد بن عیسا پاشای بەحرەین بۆئەم وڵاتە سەفەری کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، کۆمەڵی ویفاقی ئیسلامیی بەحرەین ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سەفەری نەفتالی بنێت بۆ مەنامە وەکوو ڕاگەیاندنی کۆتایی شیاوەتی یاسای بنەڕەتی وڵات وشیاونەبوونی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.

کۆمەڵی ویفاق لەم بەیاننامەیەدا جەختی کرد: سەفەری بنێت وەکوو وەپشت سەرنانی هەموو هێڵە سوورەکان وبنپێکردنی بایخ وپەیمان نامەکان وهاندان و ورۆژاندنی خەڵکی بەحرەین ونەتەوە عەرەب وموسوڵمانەکانە.

هەرلەم حاڵەدا ، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا هەزاران کەس لەخەڵکی بەحرەین لە ناڕەزایەتی دەربڕین  بەسەفەری نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆوڵاتەکەیان ، خۆپێشاندانی ناڕازیانەی بەڕێوە برد.

سەرپەیڤ