ئادار 14, 2022 07:51 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ئاستی ئامادەباشی لە ناوچە داگیرکراوەکان دوای هەڵمەتی موشەکیی سپای پاسداران

هەندێ میدیای رژێمی زایۆنی باسی ئامادەباشیی رژێمی زایۆنیی لە سنوورە باکووریەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەکەن بە پێشبینیی کاردانەوەی سپای پاسدارانی کۆماری ئسلامیی ئێران .

نیوەشەوی شەممە لە سەر یەکشەممە دوو بنکەی سیخوڕیی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی و ئۆپراسیۆنی تایبەتیی «موساد»ی سەربە ڕژێمی زایونی لە ھەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراق کەوتە بەر موشەکە خاڵپێکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

پەیوەندیی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەر لەم پەیوەندییەدا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە کرانە ئامانجی مەکۆی ستراتژیی پیلان و شەڕاشۆیی زایونییەکان بە ھۆی موشەکە خاڵپێکەکانەوە، پێی داگرت: دووپات بوونەوەی ھەرچەشنە ئاژاوەنانەوەیەک لەگەڵ وەڵامێکی قورس و گورچکبڕو لێبڕاوانەو ماڵوێرانکەردا ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ڕوو لە گەلی ئێران ھاتووە: ئاسایش و ھێمنایەتیی نیشتیمانی ئیسلامی، ھێڵی سووری ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو ماوەی ئەوە بە کەس نادرێت ھەڕەشەو دەست درێژیی بکاتە سەر.

رادیۆ ئیسراییل سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ باسی دەسپێکی ئامادباش لە سنوورە باکووریەکانی فەلەستینی داگیرکراوی کرد دوای لێکدانەوەی ئاسایشی و راوێژکاریی ئەنجامدراو لە لایەن ئاڤیۆ کوهاوی سەرۆکی ئەرکانی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی .

سەرپەیڤ