ئادار 26, 2022 15:46 Asia/Tehran
  • دامەزراوەی ئارامکۆی عەرەبستان تەواو سووتا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی سووتانی تۆکمەوتەواوی دامەزراوەی کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی عەرەبستان «ئارامکۆ» لە جەددەیان کرد.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ مەیادین ڕایانگەیاند: ھەواڵەکانی پەیوەست بە سووتانی تۆکمەوتەواوی دامەزراوەی ئارامکۆ لە جەددەو ئاگرکەوتنەوە بە شێوەیەکی دەگمەن لەم شوێنەدا ھەر ھەمووی ڕاستە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ھەروەھا ڕایانگەیاندووە، ھێزگەی کارەبای عەرەبستان لە بەر ئۆپراسیۆنی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تێکچووەو کوژاوەتەوە.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ھێرشی سەر عەرەبستان ھەتا ئەو کاتەی کە گەمارۆکان ھەڵنەوەشێنەوە ھەروا بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ