نیسان 15, 2022 14:39 Asia/Tehran
  • حەماس: دەست درێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ئاگر لە ناچەکە بەر دەدات

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسیلامیی فەلەستین(حەماس) وشداریی دایە سەرکردەکانی ڕژێمی زایونی کە دەست درێژکاری و بەزاندنی سنووری مزگەوتی ئەقسا ئاگر لە سەرتاسەری ناوچەکە بەر دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ساڵح ئەلعاروری» جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس پێی داگرت: تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بە لایەنە نێوەندگرەکانیان ڕاگەیاندووە، ھەرچەشنە دەست درێژکاری و بەزاندنی سنووری مزگەوتی ئەقسا لە لایەن داگیرکەرانی ئیسرائیلییەوە دەبێتە ھۆی تەقینەوەیدۆخەکە نەک ھەر لە فەلەستین دا بە ڵکو لە تەواوی ناوچەکەو جیھانیش.

«ئەلعاروری» وتیشی: گەلی فەلەستین لە ھەر چرکەوساتێکدا بۆ بەرنگاربوونەوەی داگیرکەرانی ئیسرائیلی ئامادەیەو فەلەستینییەکان شەپۆلێکی تازەی ئۆپراسیۆنی خۆڕاگرانەیان بە مەبەستی دەرپەڕاندنی داگیرکەران لە کەرتی ڕۆژئاواو قودس دەست پێ دەکەن.

«ئەعاروری» ڕۆژی پێنج شەممە دوابەدوای شەھید بوونی چەند لاوی فەلەستینی خوازیاری یەکانگیر بوونی جەماوەری فەلەستین بوو لە ھەمبەر دەست درێژکاریی زایونییەکان و داوای لە فەلەستینییەکان کرد کە بەرنگاری ھێرشی ھێزەکانی زایونی ببنەوە کە بە شێوەی بەردەوام لە شارو شارۆچکە جۆربەجۆرەکان بە درێژایی سەرزەوییە داگیرکراوەکان ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ