May 10, 2022 19:23 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی میری کوێت بە کشانەوەی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی ئەم وڵاتە

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی ڕەزامەند بوونی میری کوێتی کردووە بە کشانەوەی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی ئەم وڵاتە.

«سەباح خالید سەباح» سەرۆک وەزیرانی کوێت پێنجەمی ئاپریل نامەی کشانەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی بە فەرمی پێشکەشی میری کوێت کرد.

کۆڕی دەوڵەتی کوێت دوابەدوای ناکۆکیی نێوان پەرلەمان و دەوڵەتی ئەم وڵاتە دوای گەڵاڵەی داخوازیی ٣٧ نوێنەر بۆ لێپێچینەوە لە «شێخ سەباح ئەلخالید» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە، کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، «نەواف ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری کوێت دوای قەبوڵ کردنی کشانەوەی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی ئەم وڵاتە فەرمانی دا ھەتا سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەکەی ئێستای کوێت، وەکو دەوڵەتی کاربەڕێکەر لە سەر چالاکییەکانیان بەردەوام بن.

دەوڵەتی کوێت بە سەرۆکایەتیی «سەباح خالید سەباح» پێشتر جارێکی تر کشا بووەوە، بەڵام چوار مانگ لەمەوبەر «خالید سەباح» بە دەرکرانی فەرمانێک لە لایەن میری کوێتەوە ھەمیسان بۆ پێکھێنانی کابینە ڕاسپێردرا.

 

سەرپەیڤ