حوزه‌یران 05, 2022 12:31 Asia/Tehran
  • شارۆکە نشینانی زایۆنیست جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا

سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە هێرشی دووبارەی شارۆکە نشینانی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا کردووە.

مزگەوتی ئەقسا وەک هێمای سەرەکیی شوناسی ئیسلامی-فەلەستینی شاری قودس، هەمیشە ئامانجی کردەوە وێرانکەرەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە قودس بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، ئەمڕۆ یەکشەممە، شارۆکە نشینانی زایۆنیست جارێکی دیکە هێرشیان کردۆتە سەر حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا و داگیرکەرانی زایۆنی هۆڵی نوێژی قوبلایان بە زنجیر بەست و بەڕووی نوێژخوێنانی فەلەستینی دا دایانخست.

هاوکات لەگەڵ هێرشی شارۆکە نشینانی زایۆنیست، هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنی لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا هاووڵاتییەکی فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی دانیشتوانی زایۆنی بە پاڵپشتی و پاراستنی سوپای زایۆنی هێرشیان کردە سەر حەوشەکانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا .

ڕۆژی هەینی 35 هەزار نوێژخوێن لە مزگەوتی ئەقسا ، سەرەڕای سنووردارکردن و ئاستەنگەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە قودس ، نوێژی هەینییان بەڕێوەبرد.

هێرش و پەلاماری  زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بەردەوامە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر ئەو کارانە هەروا بێدەنگن .

سەرپەیڤ