پێشێلکرانی سنووری ئاویی لوبنان بە ھۆی بەلەمە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i408560-پێشێلکرانی_سنووری_ئاویی_لوبنان_بە_ھۆی_بەلەمە_جەنگییەکانی_ڕژێمی_زایونییەوە
ھاوکات لەگەڵ بەرز بوونەوەی ناکۆکییە سنوورییەکانی لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو، سەرکردایەتیی سوپای لوبنان ڕایگەیاند: بەلەمێکی شەڕکەری ڕژێمی زایونی ھەرێمی ئاویی سەرزەوینی لوبنانی پێشێل کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2022 08:14 Asia/Tehran
  • پێشێلکرانی سنووری ئاویی لوبنان بە ھۆی بەلەمە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونییەوە

ھاوکات لەگەڵ بەرز بوونەوەی ناکۆکییە سنوورییەکانی لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو، سەرکردایەتیی سوپای لوبنان ڕایگەیاند: بەلەمێکی شەڕکەری ڕژێمی زایونی ھەرێمی ئاویی سەرزەوینی لوبنانی پێشێل کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ھەواڵیی «ئێڵ بی سی»، سەرکردایەتیی سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بەلەمێکی شەڕکەری دوژمنی زایونی ھەرێمی ئاویی سەرزەوینی لوبنانی لە بەرامبەری «ڕەسولناقورە» پێشێل کردووە.

سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەدا پێی داگرت: بە ھاواھەنگیی ھێزەکانی کاتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە لوبنان، بابەتی پێشێلکرانی سنووری ئاویی لوبنان بە ھۆی دوژمنی زایونییەوە بە دوادا چوونی بۆ دەکرێت.

لوبنان گەلێک جار لە بارەی پێشێلکرانی ھەرێمی ئاسمانی و زەوینیی ئەم وڵاتەو بە ھەند نەگرتنی بڕیارنامەی ١٧٠١ی ساڵی ٢٠٠٦ ی ئەنجومەنی ئاسایشت لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە سکاڵای بردووەتە لای ڕێکخراوەی نەتەوەکان.