13 دامەزراوەی مافەوانی نێونەتەوەیی : سەفەری ئەگەریی بایدن بۆ عەرەبستان بە واتای لاگری لە سەرکوتکاریە
13 دامەزراوەی مافەوانی نێونەتەوەیی وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ ئاشکرا بە دوای وەرگرتنی بەڵێنگەلێکی مافەوانی لە ڕیاز بێت ڕایانگەیاند سەفەری ئەگەریی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستان بە واتای لاگری کردن لە توند بوونەوەی سەرکوتکاری لەو وڵاتەیە .
ئەو سێزدە دامەزراوە مافەوانیە نێونەتەوەییە لەپەیامێکی هاوبەش دا ڕوولە جۆ بایدن سەرۆک کوماری ئەمریکا ڕایانگەیاند کە سەفەری داهاتووی نابراو بۆ عەرەبستان بۆ دیدارلەگەڵ موحەمەدبن سەلمان پاشمیری ئەو وڵاتە بە ئەگەری زۆردەبێتە هۆی بنپێکردنی زۆرتری مافی مرۆڤ لە عەرەبستان و خۆدزینەوەی کاربەدەستانی سەعوودی لە سزادانەکان .
ئەو سێزدە دامەزراوەیە لە درێژەدا جەختیان کرد دەوڵەتی بایدن دەبێ بەرلەو سەفەرە بەڵێنگەلێکی ڕوون وهەست پێکراو لە بواری مافی مروڤ لە بەرپرسانی عەرەبستانی وەربگرێت بە تایبەت کە ڕیاز پەلامارگەلێکی توندی دژی ئازادی کۆبوونەوە ئاشتیخوازانەکان وئازادی ڕادەربڕین لەووڵاتە دەس پێکردووە .