حوزه‌یران 26, 2022 11:50 Asia/Tehran
  • سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ سعودیه‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق شەوی رابردوو سەردانی عەرەبستانی سعودی کرد .

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعودیە (واس)، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودی لە فڕۆکەخانەی جەدە پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی ھاوڕێی کرد . 

بەپێی راپۆرتەکە، محەمەد بن سەلمان و مستەفا کازمی کۆبوونەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەم کۆبوونەوەیە بڵاونەکراوەتەوە.

کەناڵی ئەلمەیادین پێشتر بڵاوی کردبووەوە کە مستەفا کازمی بەم نزیکانە گەشت دەکات بۆ سعودیە و ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ناوچەکە .

بە وتەی ئەلمەیادین، ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ڕاوێژکارییە سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ڕیاز و تاران. هەروەها بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ سعودیە و ئێران، کۆمەڵێک بابەتی گرنگ تاوتوێ بکات.

چەند مانگێک لەمەوبەر دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە عێراق دەستیپێکرد و بەپێی لێدوانەکانی پێشووی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە، تا ئێستا هەردوولا پێنج خولی دانوستانیان ئەنجامداوە.

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە دانیشتنی مانگی ڕابردووی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی قسەی کرد و وتی: پێشکەوتن لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دا بەدیهاتووە.

سەرپەیڤ