ئاگرکەوتنەوە لە سەربازگەی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی
تهمووز 02, 2022 10:13 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە ئاگرکەوتنەوەیەک لە ناوەندێکی سەربازیی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی.
سەرچاوە خۆجێیەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە ئاگرکەوتنەوە لە سەربازگەی ئەرتەشی ڕژیمی زایونی لە نزیکی شاری ئەلڕام هەڵکەوتوو لە باکووری قودسی داگیرکراو ڕووی داوە .
بە پێی ڕاپۆڕتی میدیا خوجێیەکانی فەلەستین ئەو ئاگرکەوتنەوە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دەس پێ بووە .
سەرەڕای هەوڵی کاربەدەستانی ڕژیمی زایونی لەمەڕ سڕینەوە و سەرپۆش دانان لە سەر ڕووداوە ئاسایشیەکان ، ئەم دواییانە چەنین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە کە بووە هۆی تەقینەوە لە ژمارێک ناوچە ئاوەدان و پیشە سازیەکانی ڕژیمی زایونی ڕاپوڕت دراوە .