ته‌مووز 07, 2022 21:43 Asia/Tehran
  • نیشتەجێ کرانی پتر لە ٣٠ ھەزار جولەکەی ئۆکرانیایی لە فەلەستینی داگیرکراو

بەرپرسانی زایونی کە بە ھەر بیانوویەک جولەکەکان دەگوازنەوە یبۆ فە لەستینی داگیرکراو، ھەتا ئێستا پتر لە سی ھەزار ئۆکرانیایییان بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان گواستووەتەوە.

بنکەی عیبری زمانی «سروگیم» ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئیسرائیلی وای بڵاو کردەوە کە، ژمارەی ئەو ئاوارەگەلەی کە لە کاتی شەڕی ئۆکرانیاو ڕووسیاوە چوونەتە فەلەستینی داگیرکراو، لە سنووری ٣٠ ھەزار پەناخواز تێ پەڕیوەو چاوەڕوان دەکرێت کە ھەزاران کەسی دیکە لە ئۆکرانیاییە جولەکەکان بگوازرێنەوە بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان.

«پینینا تامانو شاتا» وەزیری کۆچبەرانی ڕژێمی زایونی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە زۆربەی پەناخوازە تازەکان لە دۆخی بە یاسایی کران دان و بەڵگەی کۆچبەرییان بۆ دابین کراوە.

وتیشی : گرفتی خانوبەرەی زۆربەی کۆچبەرە نازەکان چارەسەر کراوە، بەڵام ٤٣١ کەسیان لە ھوتێلەکاندا نیشتەجێن و نزیکەی سێ ھەزارو ٣٠٠ کەسیان لە «حەیفا»ن و ئەوانی دیکەش  «تەلەبیب» و «نتانیا»یان بۆ ژیان ھەڵبژاردووە.

سەرپەیڤ