ته‌مووز 11, 2022 06:45 Asia/Tehran
  • پەلاماری تۆپخانەیی هاوپەیمانی سعوودی بۆ سەر باکووری یەمەن، 17 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

 هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی جارێکی دیکە ئاگربەستی یەمەن پێشێلکرد و شارۆچکەی سنووری "شەدا"ی لە ڕۆژئاوای پارێزگای سەعدەی کردە ئامانج.

 

سعودیە بە پاڵپشتی ئەمەریکا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و چەند وڵاتێکی دیکە، لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ەوە لەشکرکێشییەکی سەربازی بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە و لە رێگەی وشکانی و دەریا و ئاسمانەوە ئەو وڵاتەی گەمارۆ داوە. 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سابات ، لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودیە بۆ سەر شاری شەدا ١٧ کەسی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌که‌ رایگه‌یاند که‌ باری جه‌سته‌یی زۆرینه‌ی برینداره‌کان ناجێگیره‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رازح له‌ رۆژئاوای سه‌عده‌ (باکووری یه‌مه‌ن) گوازرانه‌وه‌.

ئەم هێرشانەی هاوپەیمانی دەستدرێژکار لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە هانس گروندبێرگ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن مانگی ڕابردوو ئاگربەستی لە یەمەن بۆ دوو مانگی دیکە درێژکردەوە.

 

سەرپەیڤ