جێگیرکردنی 16 هەزار هێزی پۆلیس ھاوکات لەگەڵ گەشتەکەی بایدن بۆ تەلئەبیب
نزیکەی ١٦ هەزار ئەفسەری پۆلیسی ئیسرائیل لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەهۆی نیگەرانی ئەمنی جێگیر دەبن.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له 13 تا 16ی ته‌موز سه‌فه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌کات و له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ لوتکه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس له 16ی اەمووز بەڕێوەدەچێت ، ده‌چێته سعودیه.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سپۆتنیک، "میخائیل زینگەرمان" وتەبێژی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لە سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ تەلئەبیب ١٦ هەزار ھێزی پۆلیس ئامادە دەبن کە ئەم رەقەمە لە ھێزی ئاسایشی بێ وێنەیە .
بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی رژێمی زایۆنی ، ئەفسەرانی ئەمنی گەرەنتی سەردانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ تەلئەبیب دەکەن و یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانیشیان کەمکردنەوەی زیان بە ئاست و رەوتی ئاسایی ژیانی هاووڵاتییانە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕاهێنانی ئەم هێزانە بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ جۆ بایدن و شاندی یاوەری بۆ تەلئەبیب بۆ ماوەی دوو مانگ بە هاوکاریی ئاگرکوژێنەوەکان و دەزگای ئاسایش (شێبەک) و وەزارەتی دەرەوەی تەلئەبیب ئەنجامدراوە .
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ سعوودیه و فه‌له‌ستینی داگیرکراو له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی به‌ربڵاوی ناوخۆیی و کۆڕ و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ به هۆی چاوپۆشی له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له فه‌له‌ستین و سعوودیه رووبەڕوو بووه.