ته‌مووز 13, 2022 07:53 Asia/Tehran
  • بانگێشتن بۆ خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ڕامەڵڵا ھاوکات لەگەڵ گەشتەکەی «جۆ بایدێن»

ھەڵسوڕاوانی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا کەمپینی بانگێشتن بۆ خۆپیشاندانی دژی ئەمریکییان ھاوکات لەگەڵ گەشتەکەی «جۆ بایدێن» بۆ ڕامەڵڵا وەڕێ خستووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی شەھاب نیوز، لاوان و ھەڵسوڕاوانی فەلەستینی لە کەرتیس ڕۆژئاوا ڕۆژی سێ شەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوایان لە خەڵکی کەرتی ڕۆژئاوا کرد ھەتا ڕۆژی پێنج شەممە لە خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە شاری ڕامەڵڵا ناوەندی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بەشداری بکەن.

لە کەمپینەکەدا باسی ئەوە کراوە کە، سیاسەتەکانی ئەمریکا بەردەوام لە ئاراستەی بەرژەوەندیی ڕژێمی زایونی و دژی فەلەستینییەکان بووەو سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆی نییە سەردانی ڕامەڵڵا بکات.

«مەحمود عەبباس» حەوتەی ڕابردووش لە ڕامەڵڵا لەگەڵ «بنی گانتێز» وەزیری ەڕی ڕژێمی تەلەبیب دیداری کرد ھەتا لە بارەی گەشتەکەی «بایدێن» بۆ فەلەستینی داگیرکراو قسەی لەگەڵدا بکات.

سەرپەیڤ