ته‌مووز 13, 2022 16:23 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان: لاواز کردنی خۆڕاگریی فەلەستین گوناحی کەبیرەیە

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان جەختی کرد: لاواز کردنی خۆڕاگریی فەلەستین گوناحی کەبیرەیەو بە قازانجی دوژمنی زایونییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھیەواڵدەریی شەھاب، پڕۆفسۆر «عەلی قەرەداخی» ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان لە لێدوانێکدا پێ ی داگرت، ھەر ھەنگاوو ھەوڵدانێک بۆ لاواز کردنی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکەری زایونی بە ھەر ئامێرو ڕەوشتێکەوە کە ئەنجام بگرێت، لە ڕیزی گوناحانی کەبیرەیەو خەیانەتێکی گەورەیە لە ئارمانجی فەلەستین.

پڕۆفسۆر «عەلی قەرەداخی» پارێزرانی یەکپارچەیی لایەنە خۆڕاگرەکانی لە بەرامبەر داگیرکەرانی مزگەوتی ئەقسا و شاری قودس و فەلەستین و ھەروەھا پشتیوانی کردنیانی بە ئەرکێکی شەرعی و پێویستییەکی ڕاست بینانە لێک دایەوەو جەختی کرد: ئەمە ئەرکی ئوممەتی ئیسلامییە کە لە تەنیشتی خۆڕاگری دا بوەستێ داکۆکیی ماددی و مەعنەویی لێ بکات. وەک چۆن ئەرکی وڵاتانی عرەبی و ئیسلامییە کە لە خۆڕاگری و خەباتکارانی ئەم ڕێبازە پشتیوانی و تەواوی پێداویستییە بنەماییەکانیان بۆ بەردەوام کردنی خۆڕاگری و ھەبوونی ژیانێکی دڵخوازو شەریفانە دابین بکەن.

ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان  ھەروەھا جارێکی تر داوای ئەوەی دووپات کردەوە کە تێکڕای پێکھاتەو چینە جۆربەجۆرەکانی ئوممەتی ئیسلامی لە ھەرکوێڕا پێویست بێت لە تەنیشتی چەوساوەو ھەژاران دا بوەستن و بە ھەموو بارستایی و توانایەکەوە لە یەکەم پرسمان کە ھەمان ئارمانجی فەلەستینە داکۆکی بکەن.

سەرپەیڤ