ته‌مووز 27, 2022 02:32 Asia/Tehran
  • ھاکەرەکان وێنەی شەھید «قاسم سولەیمانی»یان لە وێبسایتەکانی ڕژێمی زایونی بڵاو کردەوە

دەستەیەک ھاکەری عێراقی بە ھاک کردنی چەندین وێبسایتی بازرگانیی ڕژێمی زایونی،وێنەی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و سرودی حەشدی شەعبییان بڵاو کردەوە.

دەستەیەک ھاکەری عێراقی بە ناوی «ئەلتاھیرە» ڕۆژی سێ شەممە وێبسایتەکانی یێ کۆمپانیای ڕژێمی زایونییان لە ڕەوتی خۆی ترازاندو لە پەڕەی یەکەمی دا وێنەی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» سەرکردەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و سرودی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبییان لە بارەی ئەم شەھیدە مەزنەوە بڵاو کردەوە.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی «یەدیعوت ئاحارانۆت» وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەڵمەتە ھاگەرییە نووسی: دەستەی «ئەلتاھیرە» چەند مانگ لەمەوبەریش وێبسایتی ڕێکخراوەی فڕگەی ڕژێمی زایونیی لە ڕەوتی خۆی ترازاند بوو. لەم ھێرشە ھاکەرییەدا حەوت وێبسایتی کۆمپانیا چالاکەکان لە بواری فرۆشتنی پارچەکانی ئلێکترۆنی و کڕینی ئینتێڕنێتی ھێرشی کراوەتە سەر.

ئەمە چەندەمین جارە کە ماڵپەڕو سێروێرە دەوڵەتییەکانی ڕژێمی زایونی لە نێوخاکی عێراقەوە دەکەوێتە بەر ھێرشی سایبێری.

سەرپەیڤ