ته‌مووز 31, 2022 07:48 Asia/Tehran
  • ئاگرێکی بەرفراوان لە بنکەیەکی سەربازیی گرنگی ڕژێمی زایۆنی لە ناوەندی تەلئەبیب کەوتەوە

  میدیاکانی زایۆنی شەوی شەممە بڵاویان کردۆتەوە کە ئاگرێکی بەرفراوان لە بنکەیەکی سەربازیی گرنگی سوپای ڕژێم لە ناوەندی تەلئەبیب کەوتووەتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ڕۆژنامەی زایۆنیستی "مەعاریڤ" ڕایگەیاندووە کە ناوەندی مەشق و ڕاهێنانی "مەتکان ئادام" کە یەکێکە لە ناوەندەکانی مەشقی سەربازیی سوپای ئەم ڕژیمە، لە "مودەعین" لە ناوەندی شاری تەلئەبیب، ئاگری گرتووە.

لە ئەنجامی ئەم ئاگرەدا ستوونی درێژی دوکەڵ و ئاگر بەرزبووەتەوە بۆ هەوا.

لە ئێستادا 21 بنکەی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ هێزەکانی فریاکەوتن و فریاگوزاری و چەند هێلیکۆپتەرێک رەوانەی شوێنی ئاگرکوژێنەوەکە کراون بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.

هەندێک سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بە ئەنقەست بووبێت.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیان و خەسارەکانی ئەم ئاگرەوە بڵاونەکراوەتەوە.

سەرپەیڤ