ئاب 09, 2022 04:01 Asia/Tehran
  • عەبدولمەلیک ئەلحوسی: ئیمام حسەین(ع) بۆ ڕزگار کردنی ئیسلام ڕاپەڕی

ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی عاشورای حسەینی(ع)، وێڕای وەبیرھێنانەوەی کارەساتەکەی کەربەلا، پێی داگرت: ئیمامی حسەین(ع) بۆ ڕزگارکردنی ئیسلام لە شەڕی دوژمنان ڕاپەڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەسیرە، سەیید بەدرەددین عەبدولمەلیک حوسی، ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا شرۆڤەی ڕاپەڕینەکەی ئیمامی حسەین(ع)ی کردو ئینجا وتی: لە ئێستاش دا ھەڵوێستی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە درێژەی ھەمان ھەڵوێستی دوژمنانی ئیمامی حسەین(ع)»ـە.

حوسی وتیشی: ئیمامی حسەین بە ئاراستەی ئیسلامی ڕەسەن و ڕێبازی ڕەوسوڵی خودا جوڵایەوەو بۆ ڕزگارکردنی ئیسلام لە شەڕی دوژمنان ڕاپەڕی، ڕاپەڕینەکەی ئیمامی حسەین(ع) بۆ بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوی ئومەوییەکان دژی دین ئەنجامی گرت.

حوسی بە دەربڕینی ئەمەی کە، حکومەتی یەزید ھەڕەشەیەک بوو بۆ ئوممەتی ئیسلامی، وتیشی: ئێمە ئوممەتێکین کە وەک سەردەمی ئیمامی حسەین(ع) کراوینەتە ئامانج. ئەمریکاو ئیسرائیل درێژەدەری ھەمان ھەڵوێستی یەزیدن و ئەوەی لە ڕیزیاندا بێت و لە ئاراستەی بەرژەوەندیی ئەواندا بجوڵێتەوە، دۆخی وەک ئیبنی زیادو شمرە.

ڕابەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کۆتایی دا وتیشی: دوژمنانی ئێمە بە دووی بە کۆیلەکردن و زاڵ بوون بە سەر ئێمەدان.

سەرپەیڤ