دامهزراندنی پهیوهندی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی خهنجەرێک له گهلی فهلهستین
یەکێک لە بەرپرسانی باڵای بەرەی ڕزگاریخوازی گەلی فەلەستین ڕەخنەی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی گرت.
تورکیا و ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی چوارشهممهی ڕابردوو ڕێککهوتن لهسهر ئهوهی دوای چوار ساڵ پهیوهندییهکانیان دهستپێبکهنهوه.
ئەحمەد خەریس لە وتووێژێکی تایبەت دا لەگەڵ ئێران پرێس وتی: ڕژێمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی خۆی بۆ پرسی فەلەستین و هەوڵی ژیرانە لەم بوارەدا هەوڵ دەدات ئەم پرسە بقۆزێتەوە بۆ گەورەکردنی کەسایەتی خۆی و دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و گەڕاندنەوەی ئەم ئیمپراتۆریەتە بۆ گۆڕەپانی دەسەڵات.
خەریس ڕوونی کردەوە: بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین گرنگییەکی ئەوتۆی بە رۆڵی تورکیا نەداوە و ئاگاداری ئەو راستییە بووە کە رژێمی تورکیا هاوپەیمانی رژێمی زایۆنییە و هەرگیز پەیوەندییەکانیان نەپچڕاوە وئێستا ئاشکرا بووە .
خەریس دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی بە خەنجەرێک لەسەر جەستەی نەتەوەی فەلەستین وەسف کرد و ڕایگەیاند: نەتەوەی تورک هەمیشە پشتیوانی لە پرسی فەلەستین کردووە و گەورەترین لایەنگری ئەو وڵاتە بووە، ئەم ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەش بۆ تورکیا جگە لە وێرانکاری هیچی دیکەی لێناکەوێتەوە.