ئاب 29, 2022 07:09 Asia/Tehran
  • ڕژێمی زایۆنی داوا لە تورکیا دەکات نووسینگەی حەماس لە ئانکارا دابخات

ڕژێمی زایۆنی داوای لە تورکیا کرد نووسینگەی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە ئانکارا دابخات.

ئانکارا هەمیشە بانگەشەی پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین دەکات لەدژی داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، بەڵام ئەم پشتیوانییە تەنیا بە قسە بووە.

تورکیا  ساڵی 1949  ڕژێمی زایۆنی بە فەرمیی ناسی و لەو کاتەوە پێوەندیی نزیکی نێوان هەردوولا لە بوارەکانی ئابووری و سەربازیدا دەستی پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی  ماڵپەڕی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت؛ "ئیریت لیلیان"، بەرپرسی کاروباری باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی لە تورکیا وتی: ئیسرائیل دەیەوێت تورکیا نووسینگەی بزوتنەوەی حەماس لە ئانکارا دابخات. "ئیریت لیلیان" گوتیشی، رەنگە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا پرۆسەی دووبارە دەستنیشانکردنەوەی باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئانکارا ئەنجام بدرێت، بەڵام لەم ماوەیەدا ئیسرائیل پێشبینی دەکات ئانکارا نووسینگەی بزووتنەوەی حەماس لەم شارەدا دابخات.

"ئیریت لیلیان"،  ئێستا دیپلۆماتکاری باڵای ئیسرائیلە لە ئانکارا و دیارترین کاندیدە بۆ پۆستی باڵیۆزی ئیسرائیل لە تورکیا.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دوای چوار ساڵ لە تێکچوونی پێوەندیی ، تورکیا و رژێمی زایۆنی بڕیاریاندا پێوەندییان ھەبێ و باڵوێز بگۆڕنەوە . 

 

سەرپەیڤ