ئه‌یلوول 07, 2022 10:05 Asia/Tehran
  • موفتیی قودس: سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان سوکایەتی کردن بە گەلی فەلەستینە

موفتی قودس وتی: هەرچەشنە سوکایەتی کردنێک بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان و سووکایەتی کردن بە بیروباوەڕی ئیسلامی بە سووکایەتیکردن بە نەتەوەی فەلەستین و ئومەتی ئیسلامی دادەنرێت و تەنیا دەرئەنجامەکەی کاولکاری و وێرانکارییە بۆ ڕژێمی زایۆنی.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، موفتی قودس "شێخ محەممەد حسێن" ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کردەوەی شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە مزگەوتی ئەقسا هۆشداری داو جەختی کردەوە کە ئەم کارانە بە دڵنیاییەوە ناوچەکە و جیهان بەرەو شەڕێکی ئایینی پاڵ پێوە دەنێت.

«شێخ محەممەد حسێن» ئیدانەی کردەوەی «یەهودا گلیک»ی شارۆچکە نشینی زایۆنیی لەمەڕ شەیپورژەندن لەنێو مزگەوتی ئەقسادا کردو وتی: ئەم جۆرە کارانە مەترسیدار و نابەرپرسانەن.

موفتی قودس جەختی لەوە کردەوە کە مزگەوتی ئەقسا سەرەڕای هەوڵەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ پەرە پێ دانی دەستەڵاتی لەم مزگەوتەدا، وەک شوێنێکی ئیسلامی دەمێنێتەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد خۆی لە ڕاگرتنی سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان و پێشگرتن بە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر هەموو پیرۆزگەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستینی داگیرکراو ، تێ گەیەنێت.

ڕێکخراوی په‌روه‌رده‌ و زانستی و ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان(یۆنێسکۆ) له‌ مانگی تشرینی یه‌که‌می 2017 ڕایگه‌یاند که‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا هی موسڵمانانه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ جوله‌که‌کانەوه‌ نییه‌.

 

سەرپەیڤ