ئه‌یلوول 17, 2022 19:49 Asia/Tehran
  • سەربازانی ئیسرائیل لە ترسی ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە ئامادەباشیدان

 سەربازانی ڕژێمی زایۆنی بە هۆی ترسی ئۆپەراسیۆنی خۆڕاگری لە ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەت لە کەناری ڕۆژئاوا کەوتنە باری ئامادەباشی.

هێزەکانی رژێمی زایۆنی رۆژانە بە بیانووی جۆراوجۆر هێرش دەکەنە سەر گەلی زوڵملێکراوی فەلەستین و ئەوان  شەهید،برینداریان دەستبەسەردەکەن؛ فەلەستینییەکانیش لە وەڵامی ئەو تاوانانەدا ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی ئەنجام دەدەن.

ڕژێمی زایۆنی ئێستا لەڕادەبەدەر لە دۆخی ئاڵۆزی کەرتی ڕۆژئاوا دەترسێت و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشی ناوچەکە. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕۆژی شەممە، سەرچاوەکانی عیبری زمان ڕایانگەیاند کە بڕیارە ٢٠ هەزار هێزی پۆلیسی دیکە لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن جێگیر بکرێن لە ترسی ئۆپەراسیۆنی بەرخۆدان لە ڕۆژانی جەژنی جولەکەکان دا.

پێشتریش بێنی گانتز وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدانابوو کە ژمارەی ئەو هێزانەی لە کەناری ڕۆژئاوا ئامادەبوون بۆ سەرکوتکردنی خەباتکارانی فەلەستین بەس نین و بۆ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژە فەلەستین هەست بە پێویستی بەهێزکردنی ئەو هێزانە کرابوو .

سەرپەیڤ