تشرینی یه‌که‌م 12, 2022 15:51 Asia/Tehran
  • ئامارێکی کاسکەر لە بارەی دەرکرانی سزای ئیعدام لە عەرەبستان

ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وا دەردەخات کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا عەرەبستان ١١٠٠ کەسی ئیعدام کردووە.

رژێمی ئالی سەعود تا ئێستاش لە لوتکەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین سزای ئیعدام و لە سێدارەدانیان تیادا جێبەجێ کراوە و بەردەوام ئەم سزایە بۆ  پیاوان و ژنان و تەنانەت منداڵانی خوار تەمەنی یاساییش بەکار دەهێنێت و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەشی ھەرە زۆریان بە نهێنی و بە پێچەوانەی شەرعی ئیسلام و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان سزا دەدرێن.

حکومەتی سعودی ھەموو ساڵێک بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆر سزای قورس و لەوانە ئیعدام بەسەر ژمارەیەکی زۆری نەیارانی دا دەسەپێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەھد، رێکخراوی سەعودی_ئەوروپیی مافی مرۆڤ بە بۆنەی رۆژی جیهانیی دژایەتی کردنی سزای ئێعدام رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا عەرەبستانی سعودیە 121 کەسی لە سێدارە داوە. 81 کەسیان بە شێوەی بە کۆمەڵ بووە، کە ئەمەش گەورەترین لە سێدارەدانی بە کۆمەڵە لە مێژووی خۆی دا. 41 کەس لەو کەسانەی کە لە سێدارە دراون، خۆپیشاندەرانی شێعەی سعودی و دانیشتووی ناوچەکانی «ئەلئەحسا» و «قەتیف» لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان بوونە. لە سێدارەدانی ئەم ژمارەیەی شێعەکان لە یەک ڕۆژدا لە عەرەبستانی سعودی پێشتر نەبینراوە.

ئەم ڕێکخراوەیەی مافی مرۆڤ لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبستان لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی لە ڕووی لە سێدارەدانەوە تۆمار کردووە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٣ تا مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ١١٠٠ کەسی لە سێدارە داوە کە زیاتر لە ٩٩٠ کەسیان لە سەردەمی «مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز» لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە لە سێدارە دراون.

سەرپەیڤ