تشرینی یه‌که‌م 19, 2022 19:10 Asia/Tehran
  • جەختی «هەنیە» لەسەر درێژەی پێکدادانی خۆڕاگری لە دژی داگیرکەران بۆ ئازادکردنی دیلەکان

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" جەختی کردەوە؛ پێکدادانی خۆڕاگری لەگەڵ داگیرکەران بۆ ئازادکردنی دیلەکان شەڕێکە کە ھەتا پێمل بوونی داگیرکەران بە مەرجەکانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین، «ئیسماعیل هەنیە» سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" لە وتارێکدا بە بۆنەی ساڵیادی «ئەمەگداری بەرامبەر بە پیاوانی ئازا» ڕایگەیاندووە کە پەرەسەندنی ئینتیفازە لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو درێژەی ئەو ورەیەیە کە لە ھەڵمەتی شمشێری پیرۆزدا سەری هەڵدا، شمشێرێک کە بە  ئازادکرانی دیلەکان نەبێت، ناچێتەوە نێو کالانەکەیەوە.

هانیە وتیشی: پێکدادانی ئازادیی دیلەکان بەردەوام دەبێت ھەتا ئەو کاتەی کە داگیرکەران پێملی مەرجەکانی خۆڕاگری  دەبن.

بەپێی ڕێژەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، نزیکەی ٤ هەزار و ٥٠٠ زیندانی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیدان، لەنێویاندا ١٣١ ژن و ١٧٥ منداڵ  کە پتر لە ٧٠٠ کەسیان بە شێوەی دەستبەسەری کاتی لە بەندیخانەدان.

سەرپەیڤ