٧٨ فەلەستینی لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سەربازانی زایۆنی لە نابلوس بریندار بوون
مانگی سووری فەلەستین باسی بریندار بوونی ٧٨ فەلەستینیی کردووە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری قودس دا لە گەڕەکە جیاجیاکانی شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، مانگی سووری فەلەستین ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ٧٨ فەلەستینی لە ئەنجامی پەلامارێکی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکەکانی «بەیت فوریک»، «حیوارە» و «بورین»ی شاری نابلوس هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئوردن بریندار بوون .
مانگی سووری فەلەستین لە دوای هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا، شەهید بوونی فەلەستینییەک و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی ڕاگەیاند.
لەشکریانی ڕژێمی زایونی شەوی پێنج شەممە، لاوێکی فەلەستینییان بە ناوی "عودەی ئەلتەمیمی" لە قودسی ڕۆژهەڵات شەهید کرد.
"عودی ئەلتەمیمی" ھۆکاری ئۆپەراسیۆنی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەری سەر بازگەی "شوفات" بووە کە کوژرانی لەشکرییەکی زایۆنی و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.