تشرینی یه‌که‌م 21, 2022 22:51 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی عەرەبی داوای خۆتێگەیاندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەر نابلوس

پەرلەمانی عەرەبی داوای له کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ دڕندانەکەی سەر پارێزگای نابلوس له لایەن هێزەداگیرکەره زایۆنییەکانەوە دەستبەجێ کار بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، پەرلەمانی عەرەبی ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گەمارۆدانی دڕندانەی پارێزگای نابلۆس لەلایەن سوپای ڕژێمی زایۆنی، پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو یاسا و داب و نەریتە نێودەوڵەتییەکانە.

لە راگەیەندراوەکەی پەرلەمانی عەرەبیدا هاتووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتیی ئاکاری و یاسایی و سیاسیی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و کار بکات بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دڕندانەی سەرپارێزگای نابلوس، چونکە خەڵکی ئەم پارێزگایە لە دۆخێکی زۆر خراپدان.

پەرلەمانی عەرەبی داوای له ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوه یەکگرتووه کان و دامەزراوەکانی دیکەی مافی مرۆڤ کرد ھەستن بە ڕاگرتنی ئەو کاره نامرۆڤانانه .

ئەم ڕێکخراوە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە گەمارۆدانی نابلوس درێژەی پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی داگیرکەرە لە شارەکانی فەلەستین بە تایبەت سیاسەتی داگیرکارانەی بە جولەکەکردنی قودس و هێرشی بەردەوامی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و ئەو تاوانانەی کە دژی دانیشتووانی قودس ئەنجام دراون .

جێگای ئاماژەیە، گەمارۆدانی نابلوس لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی کە زیاتر لە ١٠ ڕۆژە بەردەوامە، بووەتە هۆی تێکچوونی توندی دۆخی ئابووریی ئەم پارێزگایە و ژیانی ئاسایی لە خەڵکی نابلوس تاڵ کردووە.

سەرپەیڤ